ئۆژین نەوزاد نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاوکردەوە

PM:09:45:18/11/2021

8104 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانیبێژی لاو ئۆژین نەوزاد نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بەناوی "لەگەڵ تۆئارامم" بڵاوکردەوە.

ئۆژین نەوزاد لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب ڤیدیۆ-کلیپی "لەگەڵ تۆ ئارامم"ـی بڵاوکردەوە.

میکس و مێلۆدی و رێکخستنی میوزیکی گۆرانیەکە لەلان ئەفشین شوکریەوە کاری لەسەر کراوە و موحەمەد باز کاری دەرهێنان و ئیدتی رەنگی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردوە.

ئۆژین نەوزاد یەکێکە لە هونەرمەندە میللیەکان کە ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی وتن و بەند بێژی کردووە و هەوادار و گوێگرێکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا کلیپو گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە.