میرا بە تورکی گۆرانی دەڵێت

PM:05:23:09/11/2021

12960 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند میرا بە زمانی تورکی گۆرانی دەڵێت و هەڵکەوت زاهیر لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاویکردووەتەوە.

میرای گۆرانیبێژ گۆرانی "ئاکشم"ی تورکی وتووەتەوە و گۆرانییەکە کەڤەرە و ئاوازی ئەحمەد زەنجییە و لە ستۆدیۆی سەندرێلا کاری میکسی بۆ کراوە، لە چەناڵی یوتیوبی هەڵکەوت زاهیر بڵاوکراوەتەوە.

میرا عەلی، یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کورستان و چەند ساڵێکە لە بواری هونەری گۆرانیوتندا کاردەکات، چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراوی هەیە، زۆرینەی کارە هونەرییەکانی بە هاوکاری ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بەرهەمدەهێنێت.

ئ.ل