چۆنیەتی ئامادەکردنی نۆکاو و گۆشت

AM:11:58:01/11/2021

18368 جار خوێندراوەتەوە

نۆکاو یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان کە لەگەڵ هاتنی کەشی سەرمادا زیاتر خواست لەسەر خواردنی دروست دەبێت، بەهۆی ئەوەی تام و چێژێکی خۆشی هەیە و گەرمی بە جەستە دەبەخشێت.

لاپەڕەی فەرمی "خواردن و شیرینی شاناز" بەم شێوەیە ئاماژەی بە ئامادەکردنی نۆکاو و گۆشت کردوە، بەم جۆرە:

نۆکەکە لەشەوەوە دەبێت کرابێتە ئاوەوە

گۆشتەکە سووربکەرەوە لەگەڵ پیازێک و پەتاتەیەک

دواتر نۆکەکە لەگەڵ (ئاو، خوێ، بیبەری ڕەش، جاترە، زەردەچەوە، بەهاراتی نۆکاو)ی تێبکە.

لەسەرئاگرێکی هێواش بیکوڵێنە تا نەرم دەبێتەوە و هەمووی تام دەگرێت و نەرم دەبێتەوە.