ئەم خواردنانە رێگریت لێدەکەن بخەویت

PM:11:55:28/10/2021

22152 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی بواری خواردن بەناوی ئاناستاسیا گافریکۆفا ئەو خواردنانەی دیاری کردووە کە وادەکەن شەوانە نەتوانیت بەباشی بخەویت.

بەگوێرەی بابەتێکی ئاژانسی سپۆتنیك، ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکردووە، بەر لە هەموو شتێك دەبێت لە ئێواران و شەواندا واز لە خواردنی کاربۆهیدرات و چەوری و خواردنی قورس و خواردنی خێرا بهێنیت و ژەمێکی زۆر نەخۆیت.

هەروەها باشتروایە لە شەواندا پرۆتین و سەوزە و گژوگیا و چەورییە بەسوودەکان بخۆیت.

ئاماژەی بەوەشداوە باشتروایە مریشك بە برۆکلی و قەرنابیتەوە بخۆیت، هەروەها زەڵاتەی تەماتە و خەیار و سەوزەواتە وەرزییەکان و کاهو بە زەیتی رووەکییەوە بەسوودە بۆ ئێواران، ئەگەر ئەم جۆرە خواردنانە بخۆیت ئەوا شەوانە باشتر خەوت لێدەکەوێت.