وریا ماملێ،
کوڕی هونەرمەندی گەورەی کورد(ماملێ) پەیامێکی لەڕێی هەژماری فەیسبوکەکەیەوە
بڵاوکردەوە دەربارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە.
وریا ماملێ
سەبارەت بە ڕوودوەکان دەڵێت: سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئەو کچە گەنجە،
بێگومان کارێکی هەڵە بوو و دڵی هەوادارانی مامۆستا ماملێی ئازار دا، بەڵام پێویستە
وەک هەڵەیەکی تەمەنی بێئەزموونیی سەیری بکەین. ماملێ خۆیشی لە ژیانیدا رووبەڕووی
چەندین بوختان بووەوە، بەڵام وەڵامی تەنیا بەخشندەیی و ڕووخۆشی بوو. دڵنیام ئەگەر
ئێستاش لە ژیاندا مابا، بە هەمان دڵی فرەوانەوە دەیبەخشى"
هەروەها وتیشی"تکایە
لەوە زیاتر گوشار مەخەنە سەر ئەو کچە و بنەماڵەکەی و ڕێگە مەدەن کەس ئەم بابەتە بۆ
مەرامی تایبەتی بەکاربهێنێت، تا ڕووداوێکی نەخوازراوی لێ نەکەوێتەوە. لێبوردەیی
بەشێکی جوانە لە کەلتوورمان. سوپاسی بێپایانم بۆ وەفا و دڵسۆزیتان، تەمەندرێژ و
سەربەرز بن.
ئەم لێدوانەی لە دوای ئەو ڕووداوانە دێت، کە کچێک گاڵتە و سوکایەتی بە
هونەرمەند ماملێ دەکات و بڵاوی دەکاتەوە، لە دەرەنجامیشدا حکومەتی ئێران
دەستگیریان کردووە.