شووشتنی جەستە
بە ئاوی گەرم یارمەتی خاوبوونەوەی مێشک دەدات و دوودڵی و مەودای پاشەکشەی دەروونی
کەم دەکاتەوە. ئەمەش دەرفەت بە مێشک دەدات بە ئازادی بچێتە ناو فکردن و
خەیاڵکردنەوە.
لە ڕووی
دەمارناسییەوە، مێشک دەچێتە بارودۆخێکی هێورکەرەوە و شەپۆلەکانی ئەلفا لەناو
مێشکدا زیاد دەکەن. ئەم شەپۆلانە ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە بیرکردنەوەی
داهێنەرانە و دۆزینەوەی بیرۆکەی نوێ.
لە لایەکی
ترەوە، ئاوی گەرم دەبێتە هۆی دەرپەڕاندنی ماددەی دۆپامین لە جەستەدا، کە هەستێکی
خۆش دروست دەکات و یارمەتی بەهێزکردنی تەرکیز و دروستبوونی ژوانگە و چەمکی نوێ
دەدات.
لە ڕووی
هەستیارییەوە، دەنگی ئاوەکە هەموو دەنگەدەنگێکی تری دەوروبەر دەشارێتەوە و نەبوونی
مۆبایل یان شاشە و ئەرکەکانی تر، بۆشایییەکی تەواو بە مێشک دەبەخشێت بۆ ئەوەی کێشە
و پەیڕەوە ئاڵۆزەکان لە پشتی پەردەی هۆشیارییەوە شی بکاتەوە.