ڕێگری لە
شەکرەی جۆری دووەم زۆر قورس نییە و پێویستی بە گۆڕانکاریی گەورە نییە.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی"healthline"، تەنها بە دابەزاندنی ٪٥ تا ٪٧ی کێشی
جەستەت، ئەنجامدانی نیو کاتژمێر وەرزش لە زۆربەی ڕۆژەکاندا و خواردنی خۆراکی
تەندروست، دەتوانیت مەترسییەکە بە تەواوی کەم بکەیتەوە.
لەنێو
ژەمەکانتدا هەوڵ بدە سەوزە، میوە، فاسۆلیا و دانەوێڵەی تەواو وەک برنج و شۆفان
زیاتر بخۆیت، چونکە فایبەرییان زۆرە، لە بەرامبەردا، خواردنەوە شیرینەکان وەک ساردی
و شەربەت لەگەڵ ئاردی سپی، شیرینی و جۆرەکانی مەعکەرۆنی کەمبکەرەوە، لە شوێنی ڕۆنی
سوورەکراویش، گوێز، تۆو و ڕۆنی زەیتوون بەکاربهێنە.
ڕۆژانە نیو
کاتژمێر پیاسەکردن، مەلەکردن یان پایسکیل سواری هەفتەی پێنج ڕۆژ بەسە بۆ ئەوەی
جەستەت باشتر ئەنسۆلین بەکاربهێنێت.
ئەگەر زۆر
دانیشتوویت، هەموو کاتژمێرێک هەستەرەوە و تۆزێک بجووڵێ، لە کۆتاییشدا، واز لە
جگەرەکێشان بهێنە، خەوێکی باش بخەوە و جار بە جار سەردانی پزیشک بکە بۆ پشکنینی
ڕێژەی شەکری خوێنت.