زۆر کەس بە گەدەی بەتاڵ چا دەخۆنەوە، بەڵام پزیشکان هۆشداری دەدەن لەسەر
ئەو بابەتە.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی"luke Coutinho"، خواردنەوەی چا بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە
هۆی زیادبوونی ڕژاندنی ترشەڵۆکی گەدە و چڕبوونەوەی ماددەی تانین، کە ئەمەش زۆرجار
هۆکارە بۆ گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە، هێڵنجدان، باکردنی سک و کەمبوونەوەی توانای
جەستە لە هەڵمژینی ماددە خۆراکییە گرنگەکانی وەک ئاسن.
کافایین و
پێکهاتەکانی تر هانی دەردانی ترشەڵۆکی گەدە دەدەن، کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی
پەردەی ناوەوەی گەدە و خاوکردنەوەی دەروازەی نێوان سورێنچک و گەدە.
هاوکات چای
سەوز یان ڕەشی خەست ڕێژەیەکی بەرز لە تانینی تێدایە کە هەستێکی ناخۆش و هێڵنجدان
لە گەدەی بەتاڵدا دروست دەکات، هەروەها گەدەی بەتاڵ ڕێگە دەدات کافایین بە خێرایی
بچێتە ناو خوێنەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی خێراکردنی لێدانی دڵ و دروستبوونی بێئارامیی.
تێبینییەکان لە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ڕێدیت جیاوازن؛ هەندێک کەس کە بەرگەگرتنی بەرزیان بۆ
کافایین هەیە ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێت، لە کاتێکدا
هەندێکی تر جەخت دەکەنەوە کە تەنانەت کوپێک چای ڕەش بە گەدەی بەتاڵ دەستبەجێ
دەبێتە هۆی تێکچوونی گەدەیان.