باشترین خۆراکەکان بۆ تەندروستی جگەر

AM:09:00:10/08/2026

7572 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر ئەلێکساندرا ڕازارینۆڤا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جگەر و شارەزای خۆراک ئاماژە بەوە دەکات کە بەسوودترین خۆراکەکان بۆ تەندروستیی جگەر بریتیین لە قاوە، برۆکلی و خۆراکە دەریاییەکان.

بەپێی وتەی ئەو، کینۆا (جۆرێکە لە دانەوێڵە) تەندروستیی جگەر باشتر دەکات، چونکە پڕۆتینی ڕووەکی، ڕیشاڵ، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم و پۆلیفینۆڵی تێدایە کە تایبەتمەندیی دژەئۆکسێنیان هەیە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر جگەر دروست دەکەن.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە پاقلەمەنییەکان بەسوودن بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڕیشاڵ و پڕۆتینی ڕووەکی، و ماسییە دەریاییەکان دەوڵەمەندن بە ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣، کە کاریگەریی دژەهەوکردنیان هەیە و ڕژانی زراو باشتر دەکەن. هەروەها خواردنەوەی قاوەی سروشتیی بێشەکر پەیوەستە بە کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە ڕەقبوونی جگەر و بەرەوپێشچوونی تێکچوونی شانەکانی جگەر.

لە هەمان کاتدا دەبێت شێوازی ژیانی تەندروست پەیڕەو بکرێت و سنوورێک بۆ خواردنی ئەو خۆراکانە دابندرێت کە زیان بە فەرمانەکانی جگەر دەگەیەنن، وەک کهول، خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە شەکری زیادکراو و ژەمە خێراکان.

ئاماژە بەوەش کراوە کە توێژەرانی زانکۆی چین، پێشتر دۆزیویانەتەوە کە خواردنی بەردەوامی کینوا دەتوانێت کەڵەکەبوونی چەوری لە جگەردا کەم بکاتەوە و پرۆسەی میتابۆلیزم باشتر بکات لە حاڵەتەکانی نەخۆشیی جگەری چەوری پەیوەندیدار بە میتابۆلیزمەوە.