دارێکی دەستکرد دۆزراوەتەوە کە ٤٧٦ هەزار ساڵ کۆنە

PM:12:22:31/07/2026

3944 جار خوێندراوەتەوە

شوێنەوارناسان لە ناوچەی شەلالەکانی کالمبۆ لە زامبیا پێکهاتەیەکی دارینی دەستکردیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی بۆ لانیکەم ٤٧٦,٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کە ئەمەش کۆنترین پێکهاتەی دارینە تا ئێستا لە جیهاندا دۆزرابێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"popularmechanics"، ئەم دۆزینەوەیە، کە پێکهاتووە لە دوو داری بڕدراو کە لە ڕێگەی ئامرازی بەردینەوە شێوەیان پێدراوە و بە شێوازێکی زانستی بەیەکەوە بەستراونەتەوە، ئەو تێگەیشتنە باوە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە مرۆڤە سەرەتاییەکان تەنها بەردیان بەکارهێناوە.

بەهۆی ئەوەی تەمەنی ئەم پێکهاتەیە زۆر کۆنترە لە کۆنترین بە بەردبووی مرۆڤی هۆمۆ ساپیێنس (کە ٣٠٠,٠٠٠ ساڵە)، تا ئێستا ڕوون نییە بە تەواوی کە چ جۆرە مرۆڤێک ئەم کارەیان ئەنجامداوە.

مانەوەی دارەکەش بۆ ئەم سەردەمە بۆ ژێر خۆڵ و بەردی ڕووبارەکە دەگەڕێتەوە کە ڕێگری لە گەیشتنی ئۆکسجین کردووە بۆ شیبوونەوەی