پێنج ڕستە کە پیاوانی بێ بەزەیی بەکاریدەهێنن

PM:04:13:30/07/2026

19388 جار خوێندراوەتەوە

نەبوونی هاوسۆزی لە پەیوەندییە هاوسەرگیرییەکاندا دەبێتە هۆی تێکدانی خۆشەویستی و لەناوبردنی ڕێزگرتنی یەکتری.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"yourtango"، ئەو پیاوانەی هاوسۆزییان نییە، زۆرجار کۆمەڵێک ڕستەی بێزارکەر و تێکدەر بەرامبەر هاوسەرەکانیان بەکاردێنن بۆ دەربازبوون لە بەرپرسیارێتی.

بەکارهێنراوترین ئەو ڕستانەی پیاوانی بێ هاوسۆزی بەکاریان دێنن:

١. تێناگەم بۆچی ئەوەندە بێزاریت: بەم ڕستەیە سووکایەتی بە هەستی هاوسەرەکەی دەکات و کێشەکان بچووک دەکاتەوە تا خۆی لە تاوان دەرباز بکات.

٢. ئەوە خەتای خۆتە: هەڵەکانی خۆی دەخاتە سەر هاوسەرەکەی بۆ ئەوەی داوای لێبوردن نەکات.

٣. تەنها یاری و قسەی خۆش بوو: ڕەفتارە خراپەکانی و سووکایەتییەکانی بە ناوی گاڵتەکردنەوە دەشارێتەوە.

٤. وازی لێبهێنە و لەبیری بکه: ئاسوودەیی خۆی لەپێش چارەسەرکردنی کێشەکان و خەمەکانی هاوسەرەکەی دادەنێت.

٥. مەبەستم ئەوە نەبوو: لەبری داواکردنی لێبوردن بۆ ئەو ئازارەی دروستی کردووە، هەوڵدەدات تاوانباریی خۆی بە بێمەبەستی داپۆشێت.