فیلمی "Toy Story 5" دەبێتە پڕداهاتترین فیلمی ساڵی ٢٠٢٦

AM:11:17:28/07/2026

608 جار خوێندراوەتەوە

زنجیرە فیلمی"Toy Story" بەردەوامە لە بەهێزکردن و جێگیرکردنی پێگەی خۆی لە مێژووی سینەمای جیهانیدا، پاش ئەوەی بەشی پێنجەمی سەرکەوتنێکی نوێی تۆمار کرد بەوەی سەرکردایەتی لیستی ئەو فیلمە پڕداهاتانە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٦دا تا ئێستا باشترین داهاتیان هەبووە.

فیلمی"Toy Story 5" لە یەکەم ڕۆژەکانی نمایشکردنیدا دەستپێکێکی بەهێزی تۆمار کرد، و لە کۆتایی هەفتەی یەکەمیدا توانی ۳۱۲ ملیۆن دۆلار لەسەر ئاستی جیهان کۆبکاتەوە، کە لە نێوانیاندا ۱٦٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی ئەمریکیدا بوو. بەو شێوەیە فیلمەکە باشترین دەستپێکی لە مێژووی زنجیرەکەدا تۆمار کرد، هەروەها بەرزترین داهاتی بۆ کۆتایی هەفتەی دەستپێکی بۆ هەر فیلمێک لە ساڵی ٢٠٢٦دا تا ئێستا بەدەستهێنا.

بەپێی ئامارەکانی بلیتی سینەما، داهاتی فیلمەکە لە ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە نزیکەی ٤٤٨.٥ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا داهاتەکەی لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا گەیشتە ٥٧٣.٥ ملیۆن دۆلار.

فیلمی"Toy Story 5" دەبێتە سێیەم فیلم لە ساڵی ٢٠٢٦دا کە بەربەستی ملیار دۆلار تێپەڕێنێت، پاش فیلمی "The Super Mario Galaxy Movie" کە لە پلەی دووەمدا هات بە داهاتێکی بڕی ١.٠١١ ملیار دۆلار، و فیلمی "Michael" کە نزیک بووەوە لە هەمان ژمارە بە داهاتێک کە گەیشتە نزیکەی ١.٠١ ملیار دۆلار.

ڕووداوەکانی بەشی پێنجەم دەسوڕێنەوە دەوروبەری ئەم کەسایەتییانە، وودی، باز لایت یێر، جێسی، و یارییەکانی دیکە کە ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی نوێ دەبنەوە کە بریتییە لە گۆڕانی پەیوەندی منداڵان بە یارییە کۆنەکان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی تەکنەلۆژیای سەردەم.

سەرکەوتنی بەشی پێنجەم دووبارە جەخت لەسەر توانای زنجیرەکە دەکاتەوە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە دەستی پێکرد، بۆ ڕاکێشانی نەوەی نوێی بینەران، لەگەڵ پاراستنی پەیوەندی بینەرانی کۆن بە کەسایەتییەکانییەوە کە بوونەتە یەکێک لە بەناوبانگترین هێمای فیلمەکان.