جەستن بیبەر بەژداری کۆنسێرتی یاری کۆتایی مۆندیال دەکات

PM:01:41:09/07/2026

580 جار خوێندراوەتەوە

جەستن بیبەر بە فەرمی بەشداری لە کۆنسێرتی نێوان دوو تایمی یاریی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦دا دەکات کە بڕیارە لە ١٩ی تەممووزدا بەڕێوەبچێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"nypostبیبەر وەک یەکێک لە ئەستێرە سەرەکییەکان هاوشانی شاکیرا، مادۆنا و گرووپی BTS لەم نمایشە مێژووییەدا دەردەکەوێت، کە ئەمەش دەبێتە یەکەمین کۆنسێرتی نێوان دوو تایم(Halftime show) لە مێژووی جامی جیهانیی فیفادا.

جگە لەم ئەستێرانە، چەندین هونەرمەندی تریش بەشداری لە نمایشەکەدا دەکەن، لەوانە گۆرانیبێژی ناسراوی شێوازی ئەفرۆبیتس "بێرنا بۆی" (کە پێشتر لەگەڵ شاکیرا گۆرانی فەرمیی مۆندیالیان بە ناوی Dai Dai گوتووە)، ڕێبەری ئۆرکێسترای ڤەنزوێلی گوستابۆ دودامێل، و گرووپی کۆرس و گۆرانیوتنی قوتابییانی سەرەتایی نیویۆرک (PS22 Chorus) بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی کۆڵدپلەی (Coldplay).