هونەرمەند هانی موجتەهیدی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

PM:12:47:21/06/2026

4832 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی بەتوانای کورد، هانی موجتەهیدی نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە.

هانی موجتەهیدی، کە ناسراوە بە دەنگە ئەفسوناوی و ناوازەکەی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە، لە ژێر ناونیشانی "نیشتیمان"، کە تایبەتە بە کوردستان.

کاری تێکستی ئەم بەرهەمە لەلایەن (ئەحمەد موحەمەد)ـەوە بۆ کراوە، هەروەها کاری میوزیکی لەلایەن (سیامەند موحەمەدی)یەوە بۆ کراوە.

هانی لە پۆستێکی ئینستاگرامدا سەبارەت بەم ڤیدیۆ کلیپە دەڵێت" بە هیوای ئەوەی ئەم کارە شوێنێک لە دڵتاندا بگرێت. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەشێک بوون لەم گەشتە."