کیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:01:09:06/06/2026

1936 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "خۆش مژدە" بڵاوکردەوە.

ئەو خانمە هونەرمەندە لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی نوێترین کاری هونەری خۆی کردووە بە ناوی "خۆش مژدە"، کە لە هۆنراوەی سالح بێچارە و کاری ئامادەکردن و دابەشکردنی موزیکیشی لەلایەن بژار دیلانەوە بۆ ئەنجامدراوە، جێگەی باسە لە ئاوازی خانمە هونەرمەند خۆیەتی.

کیژان ئیبراهیم خەیاتلەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥ـی شاری سلێمانییە و کچی هونەرمەند ئیبراهیم خەیاتەو بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکتەر و گۆرانیبێژن،ساڵانێکی زۆرە کاری هونەریی دەکات و بەشداریی لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانیدا کردووە.