گۆران ئایار بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:12:20:28/05/2026

1088 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند گۆران ئایار نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوکردەوە

گۆران ئایار لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕتی دوو رایگەیاند کە گۆرانییەکی نوێی بە ناوی "کۆمەڵە شاخێ" بڵاوکردووەتەوە.

جێگەی باسە شیعر و ئاوازی گۆرانییەکە فۆلکلۆرە و ئاماژەی باوە کردووە ئەم بەرهەمەی نوێکردۆتەوە چونکە ساڵانێکی زۆر بەر لە ئێستا لە لایەن باوکی و مامیەوە وتراوە و پێی خۆش بووە گۆرانییەکە تازە بکاتەوە و پێشکەشی بکات بە هەوادارانی.