ئەو هەڵە باوانەی بەیانیان کە تەندروستیت تێکدەدەن

AM:08:55:05/04/2026

5160 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆتینی بەیانیان تەنها دەستپێکی ڕۆژ نییە، بەڵکو کلیلێکی سەرەکییە بۆ دیاریکردنی ئاستی وزە و تەندروستی جەستەت، بەڵام زۆرجار بەهۆی چەند هەڵەیەکی باوەوە کە وا دەزانین بێ کێشەن، زیانی گەورە بە کۆئەندامی دەمار و هاوسەنگی هۆرمۆنەکانمان دەگەیەنین.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "realsimple"، زۆربەی کێشەکانی ماندوێتی و بێتاقەتی لە نیوەی ڕۆژدا، پەیوەندییان بەو ڕەفتارانەوە هەیە کە لە یەکەم کاتژمێری دوای هەستان لە خەو ئەنجامیان دەدەیت، لێرەدا گرنگترین ئەو هەڵانە دەخەینە ڕوو:

١. بەکارهێنانی مۆبایل ڕاستەوخۆ دوای لە خەو هەستان، چونکەئەمە مێشک دەخاتە دۆخی بەرگری و فشارەوە پێش ئەوەی بە تەواوی بەخەبەر بێت.

٢. دواخستنی زەنگی کاتژمێر، ئەمە دەبێتە هۆی تێکچوونی خولی خەو و وا دەکات کاتێک هەڵدەستیت زیاتر هەست بە تەمەڵی بکەیت.

٣. راستەوخۆ خواردنەوەی قاوە، باشترە ٦٠ بۆ ٩٠ خولەک چاوەڕێ بکەیت تا هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ بە شێوەیەکی سروشتی دادەبەزێت، ئینجا قاوە بخۆیتەوە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکەی زیاتر بێت.

٤. خواردنی شیرینی، کێک، یان نانی سپی بە تەنیا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی کتوپڕی شەکری خوێن و پاشان دابەزینی خێرای، کە وا دەکات پێش نیوەڕۆ هەست بە برسییەتییەکی زۆر و بێهێزی بکەیت.

٥.جەستەت دوای چەندین کاتژمێر لە خەو هەست بە تینوویەتی دەکات، پشتگوێخستنی ئاو لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چالاکیی مێشک و خاوبوونەوەی میتابۆلیزم.