بۆ گەیشتن بە تەمەنی ١٠٠ ساڵی، شارەزایانی تەندروستی
جەخت لەسەر پێویستیی دوورکەوتنەوە لە خووە زیانبەخشەکانی ڕۆژانە و پەیڕەوکردنی ڕەفتاری
تەندروست دەکەنەوە.
بەپێی ماڵپەڕی "verywellhealth"، پسپۆڕانی بواری تەندروستی گرنگترین ئەو شتانەیان دەستنیشان
کردووە کە دەبێت وازیان لێ بهێنیت، ئەوانیش بریتین لە:
١. دوورکەوتنەوە
لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە سۆدیۆم، شەکر و چەورییە تێرەکان.
٢. دوورکەوتنەوە
لە جگەرەکێشان.
٣. دانیشتن بۆ
ماوەیەکی زۆر.
٤. کینە و لێبوردە
نەبوون، چونکە ئاستی هۆرمۆنی "کۆرتیزۆڵ" بەرز دەکاتەوە، ئەمەش کاریگەریی
نەرێنی لەسەر دڵ و کۆئەندامی بەرگری هەیە.
٥. دابڕانی کۆمەڵایەتی،
تەنیایی زیان بە تەندروستیی جەستەیی و دەروونی دەگەیەنێت.
٦. فەرامۆشکردنی
کاتەکانی خەو، خەوتنی کەمتر یان زیاتر لە حەوت کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، پەیوەندیی بە زیادبوونی
مەترسیی مردنەوە هەیە.
٧. فشاری دەروونیی
درێژخایەن پرۆسەی پیربوون خێرا دەکات.
٨. دوورکەوتنەوە
لە خواردنەوە کحولییەکان.