بۆ یەکەمجار زاناکان جینی ئاژەڵ و ڕووەک بۆ چارەسەری خەمۆکی تێکەڵ دەکەن

PM:03:58:04/04/2026

172 جار خوێندراوەتەوە

لە تاقیکردنەوەیەکی زانستیی بێوێنەدا، توێژەران توانییان ڕووەکێکی ئاسایی توتن بگۆڕن بۆ کارگەیەکی زیندوو بۆ بەرهەمهێنانی پێنج ماددەی سروشتی کە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەروونییە سەختەکاندا بەکاردێن، ئەویش لە ڕێگەی تێکەڵکردنی جینی ڕووەک، قارچک و تەنانەت ئاژەڵیش لە ناو ئەو ڕووەکەدا.

بەگوێرەی گۆڤاری "ساینس ئەلێرت"، زاناکان توانیویانە نهێنییەکانی بەرهەمهێنان لە چەندین بابەتی جیاواز لە سروشتدا وەربگرن و بیخەنە ناو ڕووەکی توتن کە بە گەشەسەندنە خێراکەی ناسراوە، بەم شێوەیە:

- جین لە ڕووەکە کێوییەکانەوە بۆ بەرهەمهێنانی ماددەی"DMT".

- جین لە قارچکەوە بۆ بەرهەمهێنانی ماددەی چارەسەرکەری خەمۆکی.

- جین لە جۆرە بۆقێکەوە ماددەی سروشتیی دەگمەن بەرهەم دەهێنێت.

ئەنجامەکە بریتی بوو لە ڕووەکێکی توتنی دەستکاریکراو کە توانی هەر پێنج ماددەکە پێکەوە و لە یەک کاتدا بەرهەم بهێنێت، ئەمەش شتێکە پێشتر لە مێژووی ئەندازیاریی بۆماوەییدا (تەکنەلۆژیای جینات) ڕووی نەداوە.

گرنگیی ئەم داهێنانە لەوەدایە کە جێگرەوەیەکی ڕەوشتی و ژینگەیی دابین دەکات، لەبری ڕاوکردنی بۆقە دەگمەنەکان یان لەناوبردنی دارستانەکان بۆ دەستکەوتنی ئەم ماددانە بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان، ئێستا زاناکان دەتوانن ئەم دەرمانانە لەناو تاقیگەکاندا بە بڕێکی زۆر و بەردەوام بچێنن.

زاناکان تەنها بە چاوپۆشی لە سروشت نەوەستاون، بەڵکو توانیویانە دەستکاری ئەنزیمەکانی ڕووەکەکە بکەن بۆ بەرهەمهێنانی وەشانێکی پەرەپێدراو لەو ماددانەی کە لە بنەڕەتدا لە سروشتدا بوونیان نییە.

ئەم وەشانە نوێیانە ڕەنگە کاریگەرتر بن لە چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی خەمۆکی توند، دڵەڕاوکێ و فشار، بە زیانی لاوەکی زۆر کەمتر لە دەرمانە تەقلیدییەکان.

بە بڕوای شارەزایان، ئەم داهێنانە دەرگا بە ڕووی سەردەمێکی نوێی پزیشکیدا دەکاتەوە، کە تێیدا دەکرێت دەرمانە دەروونییە ئاڵۆزەکان لەناو ڕووەکەکاندا دیزاین و بەرهەم بهێنرێن، ئەمەش گەیشتنی توێژینەوەکان بە چارەسەری هیوابەخش بۆ ملیۆنان نەخۆش لە سەرانسەری جیهاندا ئاسانتر دەکات.