چیرۆکێکی پڕ لە
ئازار و میهرەبانی لە چین بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان، دوای ئەوەی دایکێک کوڕە
تەمەن ٦ ساڵانەکەی بۆ ماوەی ٢ هەفتە لە ژوورێکی هۆتێلدا بە تەنیا جێهێشت.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی"ndtv"، چینگچینگ کە لەگەڵ دایکی لە هۆتێلێکی
شاری "ژێنگژۆ" نیشتەجێ ببوو، لەناکاو خۆی بە تەنیا بینییەوە کاتێک دایکی
چیدی نەگەڕایەوە.
لەو ماوەیەدا،
کارمەندانی هۆتێلەکە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکەیان گرتە ئەستۆ، خواردنیان بۆ
دەبرد و کاتیان لەگەڵ بەسەر دەبرد، یەکێک لە ژنە خاوێنکەرەوەکان ئەوەندە نزیک بوبووەوە
لێی، کە وەک دایکێک ڕەفتاری لەگەڵ دەکرد.
دواتر پۆلیس
توانی دایکی منداڵەکە بدۆزێتەوە و لە هەمان هۆتێل گەیشتنەوە بە یەک.
دایکەکە بە گریانەوە داوای لێبوردنی کرد و وتی
کە بەهۆی نەخۆشی، قەرزێکی زۆر و ناچارییەوە ئەو کارەی کردووە. کوڕە بچووکەکەش لە
جیاتی گلەیی، دایکی ئارام دەکردەوە و دەیوت کە ئەو ئێستا پیاوێکی بچووکە و دەیەوێت
زوو گەورە بێت تا بیپارێزێت.
لە ئێستادا
بەهۆی خراپی باری دارایی دایکەکەوە، حکومەت بە شێوەیەکی کاتی منداڵەکەی داوەتە
خێزانێکی جێگرەوە و بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا خراوەتە بەر خوێندن.
پارێزەرانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە
دایکەکە بەهۆی تاوانی "پشتگوێخستنی منداڵ" ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی
ببێتەوە.