ئایا لێکردنەوەی مووی لوت تووشی زیانی تەندروستیت دەکات؟

PM:10:49:01/04/2026

15256 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک لە ئێمە مووی لووت وەک شتێکی بێزارکەر و ناشرین دەبینین، بەڵام پزیشکانی پسپۆڕی پێست ڕاستییەکی جیاواز ئاشکرا دەکەن.

دکتۆر ڕینا وایمان و دکتۆر مارال کیباریان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەم مووانە, هێڵی یەکەمی بەرگری جەستەن دژی هەوکردن. ئەوان وەک فلتەرێکی سروشتی کار دەکەن بۆ گرتنی ڤایرۆس، بەکتریا و تەنۆلکە زیانبەخشەکانی ناو هەوا وەک تۆز، پێش ئەوەی بگەنە ناو سییەکان.

هەرچەندە زیادبوونی ئەم مووانە دەبێتە هۆی خورۆش و کۆبوونەوەی پیسی، بەڵام پزیشکان هۆشداری دەدەن لە هەڵکێشانیان بە مووکێش یان مۆم ، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی برینداربوونی ناوپۆشی لووت و زیادبوونی مەترسی هەوکردن.

لە جیاتی ئەوە، پێشنیار دەکرێت تەنها ئەو بەشانەی کە دێنە دەرەوە کورت بکرێنەوە بە ئامێری تایبەت.

بۆ پاراستنی تەندروستی و جوانی، شارەزایان دەڵێن کورتکردنەوەی مووی لووت هەر یەک بۆ چوار هەفتە جارێک بەسە، بە مەرجێک تەنها ئەو مووانە ببڕدرێن کە دیارن.

هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەکارهێنانی ئامێری خاوێن و کوالێتی بەرز، باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی هەم شێوەیەکی ڕێکوپێکت هەبێت و هەم سیستەمی بەرگری لووتت بە کارایی بمێنێتەوە.