کۆمپانیای ئەپڵ نۆ تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات بۆ ئایفۆن

PM:02:02:21/03/2026

1920 جار خوێندراوەتەوە

ئەپڵ وەشانی نوێی سیستەمی iOS 26.4 بڵاودەکاتەوە کە چەندین باشسازی لە کوالێتی بەکارهێنان و تایبەتمەندی نوێ لەخۆ دەگرێت.

هەرچەندە ئەم وەشانە گۆڕانکاری گەورەی لە سێریدا نەکردووە، بەڵام کۆمەڵێک گۆڕانکاری سەرنجڕاکێشی بۆ بەکارهێنەران زیاد کردووە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم نوێکارییە لە ٢٣ یان ٢٤ی ئەم مانگەدا بە فەرمی بۆ هەمووان بەردەست بێت.

گرنگترین تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئەم وەشانە بریتین لە:

١. دروستکەری پلەی‌لیست بە ژیری دەستکرد: لە ئەپڵ میوزیکدا دەتوانیت تەنها بە نووسینی پێناسەیەکی کورت، لیستێکی گۆرانی تایبەت بە سروشت و چالاکییەکانت دروست بکەیت.

٢. ئیمۆجی نوێ: هەشت کارەکتەری نوێ زیادکراون وەک ترۆمبۆن، سندوقی گەنجینە، نەهەنگی ئۆرکا و سەماکاری بالیه. ٣. پاراستنی ئامێری دزراو: ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چالاک کراوە بۆ ڕێگریکردن لە دەستکاری کردنی وشەی تێپەڕ و زانیارییەکان لە کاتی دزینی مۆبایلەکەدا.

٤. گۆڕانکاری لە پارەدان: لە گرووپە خێزانییەکاندا چیتر پێویست ناکات هەمووان یەک کارتی بانک بەکاربهێنن و هەرکەسەو دەتوانێت کارتی خۆی زیاد بکات.

٥. بەرنامەکانی ژیری دەستکرد بۆ: CarPlay ڕێگە دەدرێت بە بەکارهێنانی چاتبۆتە سێیەمەکان وەک OpenAI و Google لە ناو ئۆتۆمبێلدا.

٦. چاککردنی کیبۆرد: کێشەیەکی بێزارکەری کیبۆرد چارەسەر کراوە کە پێشتر لە کاتی خێرا نووسیندا دەبووە هۆی هەڵەی ڕێنووس.

٧. پۆدکاستی ڤیدیۆیی: ئەپی پۆدکاست ئێستا بە شێوەیەکی ڕەسەن پشتگیری لە بینینی ڤیدیۆ و داگرتنیان بۆ کاتی ئۆفلاین دەکات.

٨. کەمکردنەوەی کاریگەرییە ڕووناکەکان: ڕێکخستنێکی نوێ زیادکراوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ترووسکانەوە و ڕووناکییە بەهێزانەی لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکەدا دەردەکەون.

٩. تێکرای کاتی خەوتن: لە ئەپی" Health" دا ئێستا تێکڕای کاتی خەوتنی دوو هەفتەی ڕابردوو تۆمار دەکرێت بۆ ئەوەی بزانیت چەندە کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەیە.