پسپۆران ئاماژە
بە چەند رێگایەک ئەکەن کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم دەکەنەوە.
بەپێی
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری (The Lancet Oncology) بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە
لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٢.٣ ملیۆن حاڵەتی نوێی ئەم نەخۆشییە تۆمارکراوە، بەڵام
گۆڕینی شێوازی ژیان دەتوانێت مەترسییەکان بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر کەم بکاتەوە.
ئەو هۆکارە
سەرەکییانەی کە دەبنە هۆی زیادبوونی مەترسی شێرپەنجەی مەمک بریتین لە:
1.خواردنی
گۆشتی سوور: بە ڕێژەی %١١ وەک گەورەترین هۆکاری
مەترسی دەستنیشانکراوە، کە گۆشتی گا و مەڕ و بزن دەگرێتەوە.
2.کێشانی
جگەرە: بەکارهێنانی تووتن یان هەڵمژینی
دووکەڵی جگەرەی کەسانی تر بە ڕێژەی %٨ مەترسییەکە زیاد دەکات.
3.بەرزی
ڕێژەی شەکر لە خوێندا: ئەم هۆکارە بەرپرسە لە %٦ی تێکچوونی
تەندروستی و مەترسییەکانی شێرپەنجە.
4.زیادبوونی
کێشی لەش (BMI): قەڵەوی و بوونی کێشێکی ناتەندروست بە
ڕێژەی %٤ کاریگەری نەرێنی هەیە.
5.خواردنەوەی
کحول: بەکارهێنانی مەی بە ڕێژەی %٢ ئەگەری
تووشبوون بەم نەخۆشییە زیاتر دەکات.
6.کەمی
چالاکی جەستەیی: وەرزش نەکردن و تەمەڵی جەستەیی بە
هەمان شێوە بە ڕێژەی %٢ مەترسییەکە بەرز دەکاتەوە.