نیان عەبدوڵا بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

PM:07:38:19/03/2026

2020 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نیان عەبدوڵا نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە

نیان عەبدوڵا لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژە بە نوێترین کاری هونەریی خۆی دەکات و نووسیویەتی: "بەم زووانە گۆرانییەکی نوێی شاد و پڕ هەڵپەڕکێتان پێشکەش دەکەم بۆ یەکەم ڕۆژی جەژن بە ناوی چاوەزار".

بەرهەمەکەی لە هۆنراوە و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی، دابەشکردنی میوزیک، ئامادەکردنی میکس و ماسترینگ لە ستۆدیۆی ئاریۆس پڕۆدەکشن کراوە، ئارام سەردار کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام داوە، نیبراس کاری دەرهێنانی گۆرانییەکەی بۆ کردووە.

نیان عەبدوڵا خەڵکی شاری سلێمانییە، لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بە کاری هونەری کردووە و ژیانی هاوسەرگیریی پێکهێناوە و دایکی دوو کوڕە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری دابڕا، بەڵام دوای چاکبوونەوەی دەستی بە کاری هونەری کردەوە.