ئیچیرۆ ئۆدا، نووسەری زنجیرەی "
one piece"،
لە سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠٢٦دا سیناریۆیه‌كی خه‌یاڵی كرده ڕاستی و هەمووانی
تووشی شۆک کرد.
ئۆدا بە فەرمی ڕایگەیاند كه نهێنییه
گه‌وره‌كه‌ی گه‌نجینه‌ی زنجیرەی "وه‌ن پیس"ی له‌سه‌ر كاغه‌زێک نووسیوه
و کردوێتییە ناو سندوقێكەوە، پاشان ئەم سندوقەی لە قوڵایی ٦٥١ مەتری زەریادا نوقم
کردووە و شاردوویه‌تییه‌وه، ئه‌م كاره‌ش تەنها یارییەک نییە، بەڵکو
تاقیکردنەوەیەکی گەورەی ئۆدایە بۆ ئازایەتی مرۆڤی ئەم سەردەمە.
هه‌ر كه هه‌واڵه‌كه بڵاوبووه‌وه،
ستریمەری بەناوبانگ "ShowSpeed" بە شێوازە پڕ لە وزە و شێتانەکەی خۆی
کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند کە ئامادەیە هەموو شتێک بکات بۆ دۆزینەوەی ئەو
سندوقە، تەنانەت داوای لە ٣٠ بۆ ٥٠ کەس کرد کە ئامادە بن له‌گه‌ڵیدا بچنه قووڵایی
زه‌ریاکەوە، ئەوەشی راگەیاند كه ئاماده‌یه گرانترین كه‌شتی و ژێرده‌ریایی تایبه‌ت
به‌كرێ بگرێت بۆ گه‌یشتن به‌و قووڵاییه مه‌ترسیداره، سپید دەڵێت
"ناگەڕێمەوە تا گەنجینەکە لەناو دەستەکانمدا نەبێت".
ئێستا ملیۆنان هەواداری زنجیرەکە و
سپید چاوەڕوانن بزانن ئایا سپید بەڕاستی دەچێتە ناو زەریاکەوە و بەرگەی گوشاری
قووڵایی ٦٥١ مەتر دەگرێت یان ئەمە تەنها بەشێک دەبێت لەو جەنجاڵییەی کە هەمیشە
دروستی دەکات.