پێنج ڕێنمایی بۆ دوورکەوتنەوە لە زیادبوونی کێش لە وەرزی زستاندا

AM:09:46:08/01/2026

324 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما و کورتبوونەوەی ڕۆژەکان، ئەگەری زیادبوونی کێش زیاد دەکات لە وەرزی زستاندا، بەتایبەتی لەگەڵ زۆری بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و خواردنە چەورەکان و کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ماڵپەڕی "media feed"، ئاماژە بەوە کراوە کە زۆرینەی خەڵک بە تێکڕای نیو کیلۆ بۆ یەک کیلۆ لە نێوان مانگەکانی تشرینی دووەم زیاد دەکەن، ئەمەش زیادبوونێکە کە ڕەنگە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا نەمێنێت.

زیادبوونی کێش لە وەرزی زستاندا دەتوانرێت بە پەیڕەوکردنی هەندێک خووی سادەی تەندروست لێی دوور بکەوێتەوە.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ دوورکەوتنەوە لە زیادبوونی کێش لە وەرزی زستاندا:

١. گرنگیدان بە خۆراکە بەسوودەکان وەک سەوزە و میوە، دانەوێڵەی تەواو، پرۆتینی بێ چەوری، چەوری تەندروست.

٢. وەرزشکردن، پێشنیار دەکرێت هەفتانە لانیکەم ١٥٠ خولەک چالاکیی جەستەیی بە چڕی ئەنجام بدەیت.

٣. ئاوی پێویست بخۆرەوە چونکە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردن دەکات.

٤. ئاگاداری تەندروستی دەروونی خۆت بە، هەبوونی سترێس لە وەرزی زستاندا دەبێتە هۆی زیاتر ئارەزووی خواردن.

٥. خەوتنی پێویست، کەمخەوی کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی برسێتی و تێربوون دەبێت، ئەمەش ئەگەری زیادبوونی کێش زیاد دەکات.