ئەڵمانیا بە نیازە شۆڕشێکی پزیشکی لە دەرەوەی زەوی ئەنجامبدات ئەویش دروستکردنی
یەکەم گورچیلەی مرۆڤە لە بۆشایی ئاسماندا.
(CSU)
هەوڵدەدات ئەڵمانیا بکاتە ناوەندێکی پێشەنگ لە کەرتی بۆشایی ئاسماندا بە وەرگرتنی تەکنەلۆژیای
پێشکەوتوو بۆ دروستکردنی ئەندامەکانی مرۆڤ لە بۆشایی ئاسمان، دەڵێن " شۆڕشی پیشەسازی
داهاتوو لە خولگەدا ڕوودەدات، هیوادارین یەکەم گورچیلەی مرۆڤ لە بۆشایی ئاسماندا دروست
بکرێت".
بەڵگەنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تەکنەلۆژیای "بەرهەمهێنانی بۆشایی
ئاسمان" ئەگەرەکان بۆ داهێنانەکان دەکاتەوە کە پێشتر بەهۆی هێزی کێشکردنی زەویەوە
ڕێگرییان لێکرابوو، ڕوونی دەکاتەوە کە "چاپکردنی سێ ڕەهەندی لە بۆشایی ئاسمان
دەتوانێت پێکهاتەی شانە و خوێنبەرەکان بە شێوەیەکی جێگیرتر بەرهەم بهێنێت"، ئەمەش
دەتوانێت بەشداربێت لە کەمکردنەوەی خواست لەسەر ئەندامە بەخشەرەکانی وەک دڵ و جگەر،
و بازدانێکی چۆنایەتی لە بواری پزیشکی چاندندا بهێنێتە ئاراوە.
بۆ بەدیهێنانی ئەم دیدە، داوای زیادکردنی وەبەرهێنان لە توێژینەوە و پەرەپێدان
و دروستکردنی وێستگەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ئەڵمانیا کردەوە
کە دەستڕاگەیشتنێکی سەربەخۆ و سەروەری بە بۆشایی ئاسمان هەبێت نەک پشتبەستنی ئێستای
بە هاوبەشە بیانییەکان بۆ ئەرکەکانی بۆشایی ئاسمان.
ئەلێکساندەر هۆفمان، بەڕێوبەری گرووپەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری
فۆکەس رایگەیاند " ئامانجمان ئەوەیە ئەڵمانیا بکەینە نەتەوەیەکی پێشەنگی تەکنەلۆژی
و لە پێشەنگی داهێنانی جیهانیدا بێت، کارنامەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو گرنگی بە وەبەرهێنان
دەدات لە بوارە گرنگەکانی وەک زیرەکی دەستکرد، کۆمپیوتەری کوانتەم، مایکرۆ ئەلیکترۆنیات
و بایۆتەکنەلۆژیا".
بەڵگەنامەکە لە کۆتاییدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە داهێنان لە
پێشینەی هەموو کارەکانیاندایە.