شارەزای بواری تەکنەلۆژیای هیندی پانکاج تانوار، خەڵکی شاری بەنگالۆرە،
تەکنەلۆژیایەکی دروستکردووە کە کڵاوی ماتۆڕسکیلەکەی دەگۆڕێت بۆ ئامێرێکی زیرەک کە توانای
دەستنیشانکردنی سەرپێچیەکانی هاتوچۆی هەیە و ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت دەدات بە
پۆلیس، ئەم داهێنانە لە ناڕەزایەتییەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت لە بەرامبەر نەبوونی جێبەجێکردنی
هاتوچۆ لە شارەکەیدا.
تانوار لە هەژماری ئێکسی خۆیدا ڕوونی کردەوە کە کڵاوەکەی بە سیستەمێکی
زیرەکی دەستکرد دروست کردووە کە توانای دەستنیشانکردنی سەرپێچیەکانی هاتوچۆی هەیە وەک
نەبەستنی کڵاو یان نەبوونی تابلۆی ئۆتۆمبێل و ناردنی بەڵگە لەگەڵ شوێنی ئۆتۆمبێلەکە
ڕاستەوخۆ بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لە لێدوانێکیدا لەسەر بیرۆکەکەی وتی، "بێزار بووم لە ئاژاوەی سەر
ڕێگاکان، بۆیە کڵاوەکەمم کردە ئامێری پۆلیسی هاتوچۆ".
تانوار نموونەیەکی پراکتیکی داهێنانەکەی بەیەکەوە باسکرد کە دەستبەجێ
ڕاپۆرتی لەسەر ماتۆڕسوارێک دا کە کڵاوی لەسەر نەبووە، ئەمەش متمانەی داهێنانەکەی لەنێو
شوێنکەوتووانیدا بەهێزتر کرد.
بیرۆکەکەی لە سۆشیال میدیادا ستایشی بەرفراوانی لێکرا، هەندێک بە لوتکەی
داهێنان لە بەنگالۆر دەزانن، هەندێکی دیکەش پێشنیاری فراوانکردنی پڕۆژەکەیان کردووە
بۆ ڕاپۆرتکردنی سەرپێچیەکان.
تانوار دووپاتی کردەوە کە چێژ لە پەرەپێدانی پڕۆژەی سەیر و سەرنجڕاکێش
وەردەگرێت و ئەم داهێنانە تەنها یەکێکە لە تاقیکردنەوە تەکنیکیەکانی.