سەرەتای هەر ساڵێک بەزۆری کۆمەڵێک بڕیاری لەگەڵدایە کە بەنیازین جێبەجێی
بکەین، یەکێک لەوانە گرنگیدانە بە پێست.
لە ماڵپەڕی " alarabiya"
بڵاوکراوەتەوە، سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ کۆدەنگی لە نێوان پسپۆڕانی چاودێری پێستدا دەبینرێت
لەسەر ئەو چەمکەی کە پێستی جوان دەرئەنجامی هەنگاوە درێژخایەنەکانە، دوورە لە ڕەوتە
زوو تێپەڕەکان و چارەسەری خێرای بەبازاڕکردن.
لە خوارەوە حەوت شێوازی پراکتیکی چاودێری پێست دەخەینەڕوو:
١. بەکارهێنانی دژەخۆر.
٢. زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێ.
٣. خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو.
٤. دوورکەوتنەوە لە خواردنە ناتەندروستەکان.
٥. ئەنجامدانی وەرزشکردن.
٦. خەوتنی پێویست.
٧. پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پێست بکەیت بۆ ئەوەی پلانێکی تایبەت بە جوانکاری
دابڕێژێت کە لەگەڵ بارودۆخ و پێویستی پێستتدا بگونجێت.