توێژینەوەیەک: ژنان زیاتر هەستیارن لە دەستنیشانکردنی نیشانەکانی نەخۆشی

PM:03:03:29/12/2025

628 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ژنان زیاتر لە پیاوان شارەزاترن لە دەستنیشانکردنی نیشانەکانی نەخۆشی، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕوخسار و ڕەفتاریان هەیە، بەمەش ئاسانکاری بۆ ئەوانەی دەوروبەریان دەکەن کە خۆیان لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە ببپارێزن.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری "Evolution and Human Behavior " بڵاوکراوەتەوە کە ٢٨٠ خوێندکاری تێدا بەشداربووە، کە بە یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا دابەشکراون، کە ٢٤ وێنەی جیاوازیان هەڵسەنگاندووە، کە هەم لە کاتی نەخۆشکەوتن و هەم لە کاتی تەندروستدا گیراون، بەشداربووان هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوە کردووە کە ئایا ئەو کەسانەی لە وێنەکاندا بوون نەخۆش یان بێهێز دەردەکەون، بە بەکارهێنانی شەش پێوەری جیاواز.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ژنان زیاتر هەستیارن بەرامبەر بە نیشانەکانی نەخۆشی، جیاوازییەکە کەم بوو بەڵام لە ڕووی ئامارییەوە گرنگ بوو، ئەمەش یارمەتی توێژەرانی دا کە زووتر تێبینییەکان لە خانمان وەربگرن بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان.

ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن وەک چاودێریکردنی منداڵان، کە تێیدا دۆزینەوەی خێرای نیشانەکانی نەخۆشی زۆر گرنگە.

نووسەران ئاماژەیان بە سنوورداربوونی توێژینەوەکە کردووە، لەوانە بەکارهێنانی نمونەی خوێندکار و نەبوونی شیکاری نیشانەکانی تری نەخۆشی وەک جوڵەی دەنگ و جەستە، بەڵام جەختیان لەوە کردەوە کە دۆزینەوەکان ڕێگەی نوێ بۆ تێگەیشتن لە جیاوازی ڕەگەزی لە ناسینەوەی نیشانەکانی نەخۆشیدا دەکەنەوە.