لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و ڕۆژە ساردەکان ئەگەری توشبوون بە
نەخۆشییەکان زیاد دەکات بەڵام ئەوەی دەیخۆیت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بەهێزی سیستەمی
بەرگری جەستە هەیە بەتایبەت لە مانگەکانی زستاندا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "timesofindia"،
پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەر
و دژە هەوکردن یارمەتیدەرن لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە، بەم شێوەیەش بەرەنگاری هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەبێتەوە.
لێرەدا سێ خۆراک دەخەینەڕوو کە لە هەموو چێشتخانەیەکدا دەبینرێن کە دەتوانن
لەم زستانەدا پشتگیری سیستەمی بەرگری جەستە بکەن:
١. زەعفەران:
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکانی وەک کرۆسین و کرۆسیتین و سەفراناڵ، ئەم پێکهاتانە
بەرەنگاریی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەبنەوە و فشاری ئۆکسجینی کەم دەکەنەوە، ئەمەش زۆر گرنگە
چونکە فشاری زۆر سیستەمی بەرگری لاواز دەکات.
٢. خورما: دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و کانزا و ڤیتامین و لە هەمووی گرنگتر
دژە ئۆکسێنەرەکانی وەک فلاڤۆنۆید و کارۆتینۆید و ترشی فینۆلیکی تێدایە، ئەمانەش
یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی خانەکانی جەستە و کۆنترۆڵکردنی هەوکردن.
٣. بادەم: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E کە یارمەتی پاراستنی خانەکانی بەرگری جەستە دەدات لە تێکچوون هەروەها
بادەم چەوری تەندروست و مەگنیسیۆم و ماددە خۆراکیەکانی دیکەی تێدایە کە یارمەتی خانەکانی
بەرگری دەدات بە شێوەیەکی کارا کاربکەن.