نەخۆشی دەوالی قاچەكان بە یەكێک
لە نەخۆشییە باوەكان دادەنرێت، کە خوێنی ھەڵئاساو و پێچ خواردووە لەسەر
پێست دەردەكەوێت.
دکتۆر ئەندرێی کۆندراخین، مامۆستا لە پەیمانگای دەرمانسازی و کیمیای پزیشکی
لە زانکۆی پزیشکی ڕووسیا، پێشنیاری ئەوە دەکات کە خۆشتن بە ئاوی سارد یارمەتیدەرە و
رێگری لە دروستبوونی دەکات.
بە گوتەی ئەو پزیشکە، خۆشتن بە ئاوی سارد یارمەتی باشترکردنی سوڕی خوێن
دەدات و بەم شێوەیەش رۆشتنی خوێن لە قاچەکاندا باشتر دەکات و رێگری دەکەن لە
دروستبوونی دەوالی.
دەشڵێت، "ئاوی سارد جۆرێکە لە چارەسەری سروشتی، بەو پێیەی کاریگەری
ئەرێنی لەسەر پێست و خوێنبەرەکان و سوڕی خوێن دروست دەکات، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت
لە چارەسەرکردنی قۆناغە سەرەتاییەکانی دەوالی، پێویستە لە پێنج خولەکیش زیاتر نەبێت"
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم شێوازە وەک ڕاهێنانێکی نەرمیش بۆ میکانیزمەکانی
ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە کاردەکات، ئەمەش ڕێگە بە جەستە دەدات بە خێرایی و بە شێوەیەکی
کاریگەر وەڵامی گۆڕانکارییەکانی ژینگەی دەوروبەری بداتەوە. کۆندراخین هۆشداریدا لەوەی
زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئاوی زۆر سارد دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی، جەختی لەسەر پێویستی
ڕێبازێکی هاوسەنگ کردەوە لەگەڵ
ئەوەشدا ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت پێش گرتنەبەری ئەم شێوازە
وەک بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانە.