تایبەتمەندییەکانی منداڵی ناوەند

PM:03:21:27/12/2025

3692 جار خوێندراوەتەوە

زۆر جار باس لەوە دەکرێت منداڵی ناوەند جیاوازتر لە خوشک و براکانی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئەم جیاکارییەش ڕەنگە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دروستبوونی کەسایەتی منداڵەکە هەبێت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "Days Of The Year" دا ئاماژە بە چەند تایبەتمەندییەکی منداڵی ناوەند کردووە، بەم شێوەیە:

١. منداڵی ناوەراست کەسایەتییەکی سەربەخۆی هەیە.

٢. ئارەزووی کێبڕکێ کردنی هەیە.

٣. زوو پەرە بە توانا کۆمەڵایەتییەکانی دەدات.

٤. توانای خۆگونجاندنی هەیە.

٥. منداڵی ناوەند زۆرجار ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان خوشک و برا گەورە و بچووکەکەیدا دەبینێت.

٦. ئارام و لەسەرخۆیە، هەمیشە داوای ئاشتی لە نێوان کەسەکان دەکات.

٧. هەستەکانیان دەشارنەوە.

٨. بە کەسانی گۆشەگیر ناسراون.