رێگایەکی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە

AM:08:56:20/11/2025

2836 جار خوێندراوەتەوە

دەرمانسازێکی بەریتانی رێگایەکی کاریگەر بۆ زاڵبوون بەسەر سەرئێشە ئاشکرا دەکات بەبێ ئەوەی پەنا بۆ ئازارشکێنەکان ببات، باس لەوە دەکات کە چۆن هەنگاوە سادەکانی ڕۆژانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار.

دەرمانساز دیبۆرا گرایسۆن ڕوونیکردەوە، پشتبەستنی زۆر بە پاراسیتامۆڵ یان ئیبوپڕۆفین دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازارەکە بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی، دووبارە سەرئێشەکە بە توندییەکی زۆرەوە دەستپێدەکاتەوە ئەمەش سوڕێکی درێژخایەن دروست دەکات کە ئەستەمە بشکێنرێت.

گرایسۆن ئاماژەی بەوەکرد کە زۆربەی سەرئێشەکان پەیوەندییان بە هۆکارەکانی شێوازی ژیانەوە هەیە، لەوانە کەم خەوی، وشکبوونەوەی جەستە، دابەزینی یان بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن، گرژی ماسولکەکان.

بۆ دوورکەوتنەوە لەم گرفتانە هۆشداری دەدات کە سەرەتای رۆژەکەت بە ژەمێکی هاوسەنگ دەستپێبکرێت کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئاستی شەکر لە خوێندا، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە سەرئێشە کەمدەکاتەوە.

هەروەها گرایسۆن جەختی لە گرنگی خواردنەوەی ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ مل ئاو لە بەیانیاندا کردەوە و بە درێژایی ڕۆژ بە شێداری مانەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییەکانی وشکبوونەوەی جەستە لەسەر مێشک و خوێنبەرەکان.

تەکنیکەکانی هەناسەدان وەک شێوازی ٤-٧-١١ یان هەناسەدانی کونە لووت بە یەکەوە دەتوانن گرژی فیزیکی و کیمیایی کەمبکەنەوە، ئەمەش ئەگەری سەرئێشە کەمدەکاتەوە.

لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا هەر ١٥ خولەک جارێک پشوویەکی کورت وەربگرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری چاو و باشترکردنی دۆخی جەستە و کەمکردنەوەی ماندوێتی ماسولکەکان.

زۆرجار سەرئێشە بەم گۆڕانکارییە سادانە چارەسەر دەبێت، بەڵام لە حاڵتە توندەکان پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە.