ئایا زەنجەفیل چارەسەری تێکچوونی گەدە دەکات؟

AM:08:30:18/11/2025

9324 جار خوێندراوەتەوە

زەنجەفیل بۆ چەندین سەدەیە وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ تێکچوونی گەدە بەکارهاتووە و تا ئێستاش بەناوبانگە، بەڵام تا چەند کاریگەرن لە نەهێشتنی سکچوون و کێشەکانی هەرسکردن؟

دکتۆر مایکل کۆرلی، پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە، زەنجەفیل چارەسەرێکی سەلامەت و کاریگەرە بۆ نەهێشتنی سکچوون و کێشەکانی هەرسکردن.

ئاماژەی بەوە کردووە کە زەنجەفیل دڵەکزێ ، ئازار ، ئاوسان لە دوای ژەمەکان باشتر دەکات لەو کەسانەی کە تووشی ناڕێکی هەرسکردن بوون، دەرکەتووە ئەو ئافرەتە دووگیانانەی کە ڕۆژانە لە نێوان ٥٠٠ بۆ ١٥٠٠ میلیگرام زەنجەفیل دەخۆن، نیشانەکانی سکچوونیان باشتر بووە، هەروەها ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەری کیمیایییان بۆ کراوە، خواردنی ١٢٠٠ میلیگرام ڕۆژانە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ رێژەی سکچوونیان کەمتربووەتەوە.

شارەزایان پێیان وایە زەنجەفیل وەک بژاردەیەکی تاڕادەیەک کاریگەر و کەم مەترسی و سروشتی دەمێنێتەوە بۆ نەهێشتنی سکچوون، هەروەها چارەسەرێکی بەنرخ و ئاسانە بەڵام ئەو کەسانەی کە دەرمانی روونبوونەوەی خوێن، دەرمانی پەستانی خوێن یان دەرمانی شەکرە بەکاردەهێنن پێویستە پێش خواردنی ڕاوێژ بە پزیشکێک بکەن.