تێکەڵکردنی هەنگوین و دارچینی لەم نەخۆشییە دەتپارێزێت

AM:08:53:14/11/2025

5596 جار خوێندراوەتەوە

لە وەرزی زستاندا تێکەڵەکردنی هەنگوین و دارچینی دەبێتە هۆی نەهێشتنی نیشانەکانی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "everydayhealth" دا ئاماژە بەوە کراوە کە هەنگوین یارمەتی هێورکردنەوەی کۆکە و نەهێشتنی خورانی قوڕگ دەدات، هەروەها توندی و زۆربوونی کۆکە کەمدەکاتەوە، دارچینیش پێکهاتەی سروشتی تێدایە کە یارمەتی هێورکردنەوەی سییەکان دەدات هەروەها توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تایبەتمەندی دژە ڤایرۆس و دژە هەوکردنی هەیە.

بەم شێوەیەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی نیشانەکانی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا.

بەڵام لەمبارەیەوە پسپۆران هۆشداری دەدەن کە نابێت هەنگوین بدرێت بە منداڵی خوار تەمەنی یەک ساڵ، ژنانی دووگیان یان ئەوانەی کە دەرمانی روونبوونەوەی خوێن دەخۆن بۆ خواردنی ئەمە دوو پێکهاتەیە پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکەکەیان بکەن، پێویستە بە ڕێژەیەکی مامناوەند لەلایەن ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بەکاریبهێنن.

چۆنیەتی ئامادەکردنی: یەک کەوچک دارچینی هاڕاو لەگەڵ چوار کەوچک ھەنگوین تێکەڵ بکە، پاشان یەک کەوچکی بچوک رۆژانە سێ جار بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ بخۆ، یان تێکەڵەکە بخەرە ناو کوپێک ئاوی گەرم یان چای گیایی.