نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B چین؟

PM:03:00:01/10/2025

5860 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێک ئاماژە بەوە دەکات کە کەمبوونەوەی ڤیتامین B دەبێتە هۆی ماندوێتی، لاوازی ماسولکەکان ، تێکچوونی خەو و زیادبوونی نەخۆشییەکانی پێست.

لە بڵاوکراوەیەکی دکتۆر ئەندرێ ڤاسیلیڤدا ئاماژە بەوە دەکات کە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین بەپێی جۆری ڤیتامینB دەگۆڕێت، بەڵام چەند نیشانەیەکی گشتی هەیە وەک ماندوێتی، لاوازی ماسولکەکان، تێکچوونی خەو، خوران و سووتانەوە و وشکبوونەوەی پێست، زۆرجار زۆرێک لەو نیشانانە پێکەوە دەردەکەون.

بە وتەی ئەو، کەمی ڤیتامین B1 دەبێتە هۆی سەرئێشە و تێکچوونی هەماهەنگی جوڵە، هاوکات کەمی ڤیتامین B2دەبێتە هۆی فۆتۆفۆبیا و کەمخوێنی و هەوکردنی پێست ، کەمی ڤیتامین B3 دەبێتە هۆی هەوکردنی پێست و سکچوون، کەمی ڤیتامینB5 دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن و ئازاری سک.

هەروەها کەمی ڤیتامینB6 دەبێتە هۆی خەمۆکی و گرژبوونی سەرئێشە و تەشەنوج و تەنگەنەفەسی، کەمی ڤیتامین B9 دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکان و زەردبوونی چاوەکان، لەکاتێکدا کەمی ڤیتامین B12پەیوەندی بە تێکچوونی توانای زانین و بینین و تێکچوونی ڕیخۆڵە و لێدانی خێرای دڵەوە هەیە.

پزیشکەکە ئاماژە بەوە دەکات کە جەستە خۆی ڤیتامین Bبەرهەم ناهێنێت، بەڵکو لە خۆراکەکانی وەک گۆشت، هێلکە ، شیر ، گوێز ، قارچک ، دانەوێڵە بەدەستی دەهێنێت.