پسپۆرێک: کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکەت هاوتای وازهێنانە لە جگەرەکێشان

AM:10:56:01/10/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان تەنها ئامرازێکی کات بەسەربردن نین، بەڵکو پێکهاتەیەکی سەرەکی تەندروستی جەستەیی و دەروونییە.

کۆمپانیای "Scientific American" پێداچوونەوەی بۆ ١٤٨ توێژینەوە کردووە، دەریخستووە کە کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانت بۆ تەندروستی زۆر گرنگە و هاوتای وەرزشکردنە یان تەنانەت زاڵبوون بەسەر قەڵەویدا، کۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ کەسانی ئازیزدا بە نزیکەیی هاوتای وازهێنانە لە جگەرەکێشان.

پرۆفیسۆر جولیان هۆڵت لونستاد، پسپۆڕی دەروونی دەڵێت "هەبوونی تەنها یەک کەس بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵیدا، مەترسی گۆشەگیری کەمدەکاتەوە، بەڵام فراوانکردنی بازنەی پەیوەندییەکان مەترسییە تەندروستییەکان زیاتر کەمدەکاتەوە، تا پەیوەندییەکان زیاتر و زیاتر بن، مەترسییە تەندروستییەکان کەمتر دەبنەوە".

لای خۆیەوە دکتۆر ڕۆبن دانبار لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، ڕوونیکردەوە کە " لانیکەم هەفتەی دووجار لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکان کۆببنەوە چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە و دەروون دروست دەکات"

ئاماژەی بەوەشکرد کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە تەندروستەکان وا دەکات کەمتر تووشی نەخۆشی بن یان دوای نەشتەرگەری خێراتر چاک ببنەوە و تەمەنیان درێژتر بێت، هەروەها جەختی لەوەشکردەوە ئەمە تەنها پەیوەندی بە ژمارەی هاوڕێکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە باشی و خۆشی پەیوەندییەکەوە هەیە.

بە گوتەی شارەزایان، سەرەڕای سەرقاڵی ژیان پێویستە کات بۆ خێزان و هاوڕێ نزیکەکانت رێکبخەیت بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی جەستەیی و دەروونی.