نیشانەکانی دڵەکزێ بریتییە لە ،
ئازاری سنگ، سەختی قووتدان، تامێکی ترش لە دەمدا، تێکچوونی خەو و هەستکردن بە
گرێیەک لەقوڕگدا. ڕەنگە گەڕانەوەی خوێن لە شەودا یان دوای خواردن
خراپتر بێت، لەبابەتێکی مالپەری هێلس لاین
هاتووە کە باس لە چارەسەرەکانی ئەم حالەتە دەکات و دەڵێت :
1.پاراستنی کێش: کێشی زیادە دەبێتە هۆی زیادبوونی فشار لەسەر
سک و پاڵنانی گەدە بەرەو سەرەوە و ڕێگە بە گەڕانەوەی ترشەڵۆک دەدات بۆ ناو سورێنچک.
2وازهێنان لە جگەرەکێشان:
جگەرەکێشان بەشی خوارەوەی سورێنچک لاواز دەکات
و ئەگەری گەڕانەوەی سورێنچک زیاد دەکات.
3بەرزکردنەوەی سەرینی جێگاکە:
ئەگەر شەوانە تووشی دڵکوتانە بوویت، هەندێک
سەرینەکەت بەرزبکەرەوە تا ١٥-٢٣ سم بەرز بێتەوە. ئەمە یارمەتیدەرە گەدەت
4خەوتن لەسەر لای چەپ
هەوڵبدە لە کاتی خەوتندا بە پاڵکەوتن لەسەر لای
چەپ دەست پێبکەیت بۆ ئەوەی ئەگەری گەڕانەوەی کەم بکاتەوە.
5دوورکەوتنەوە لە پاڵکەوتن ڕاستەوخۆ دوای خواردن:
بەلایەنی کەمەوە ٣ کاتژمێر دوای نانخواردن ئینجا
بخەوە یان پالبکەوە
6بە هێواشی بخۆ و بە باشی بیجو.
دوای هەر خواردنی کەوچکێک بە جوانی بیجو
ئینجا هەولی خورادنی کەوچکێکی تر بدە
7دوورکەوتنەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە دەبنە
هۆی گەڕانەوە:
وەکو کحول، شوکولاتە، کافاین، خواردنە چەورەکان،
یان نەعنا.
٨ لەبەرکردنی جلوبەرگی نەرم :
پۆشینی جل و بەرگی توند لە دەوری کەمەر فشار
لەسەر سک و خوارەوەی سورێنچک زیاد دەکات.