ئەو راستییانەی پیاوان لە هەمووانی دەشارنەوە

PM:05:50:19/07/2021

55448 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێك ڕاستی زۆر هەیە لەبارەی پیاوانەوە کە رەنگە زۆرینەمان نەمانزانین و تا ئێستا نەمانبیستبێت، لەکاتی زانینی ئەوانەش دەتوانین بەشێوەیەکی باشتر لە پیاوان تێبگەین.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە ١١ لەو راستییانە کردووە کە پیاوان دەیشارنەوە یاخود دانی پێدا نانێن، بەم جۆرە:

١. پیاوان تێڕوانینیان بۆ شتەکان ورد نییە بە هێندەی ژنان.

٢. پیاوان دەنوشتێنەوە بۆ هەڵگرتنەوەی شتەکان بەڵام ژنان دادەنیشن ئینجا هەڵیدەگرن.

٣. پیاوان ئارەزووی ئەو ژنان دەکەن کە کێشێکی تەندروستیان هەیە نەك ئەوانەی کە زۆر لاوازن یاخود زۆر قەڵەون.

٤. ئەگەر پیاوێك دەستی خستە سەر پشتێنەکەی ئەوا هەوڵدەدات سەرنجت رابکێشێت.

٥. پیاوان ئارەزوو دەکەن پیاوێکی دیکە وەسفیان بکات زیاتر لەوەی ژنێك وەسفیان بکات.

٦. هاوڕێیەتی لای پیاوان پەیوەندی هەیە بە پێویستییەکانیانەوە.

٧. پیاوان کاتێك لەگەڵ ژنێكدا دادەنیشن دوو ئەوەندە دەخۆن.

٨. کاتێك گەورە دەبن جلی گەورەتر لەبەردەکەن.

٩. ستایلی ژیانی پیاوان پەیوەندی هەیە بە ئاستی زیرەکییانەوە، تا زیرەكتر بن زیاتر گرنگی بە تەندروستییان دەدەن.

١٠. پیاوان دوو ئەوەندەی ژنان درۆ دەکەن لە ژیانیاندا.

١١. پیاوان بەدرێژایی ژیانیان بە کۆکردنەوەی ساتەکانی تێڕوانینیان لە ژنان نزیکی ١١ مانگ و ١١ رۆژ بەسەردەبەن بە سەیرکردنی ژنان، لەکاتێکدا ژنان بەدرێژایی ژیانیان تەنها شەش مانگ بەسەردەبەن لە سەیرکردنی پیاواندا.