سێلێنا گۆمێز ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

PM:01:18:28/09/2025

1428 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریکی سێلێنا گۆمێز و بێنی بلانکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێنا.

دوای دوو ساڵ پێکەوەبوون، خانمە گۆرانیبێژ سێلێنا گۆمێزی تەمەن ٣٣ ساڵ و بەرهەمهێنەری میوزیک بێنی بلانکۆی تەمەن ٣٧ ساڵ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا هاوسەرگیرییان کرد، نزیکەی ١٧٠ میوان ئامادەبوون.

سێلێنا گۆمێز لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنە و ڤیدیۆی رۆژی ئاهەنگەکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا بەرواری رۆژەکەی لەسەر نووسیبوو "٢٧.٩.٢٥ ".

جێگەی باسە جلوبەرگی هەردووکیان لەلایەن براندی "Ralph Lauren" ەوە بە تایبەتی دیزاین کرابوون.

ئەو دوو هاوسەرە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە دەستگیرانی خۆیان ڕاگەیاند و لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ەوە بە ئاشکرا پەیوەندی خۆشەویستییان هەیە.