ڤیدیۆیەکی ساڵی ٢٠٠٠ی خانمە هونەرمەند هەیفا وەهبی
دەنگدانەوەیەکی زۆر دروست دەکات و هەوادارانی سەرسام دەبن.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی هونەرمەند هەیفا وەهبی لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کە لە ڕۆژانی سەرەتای دەرکەوتنیدایە لە بەرنامەی
"ميشو شو" لە کەناڵی " المستقبل ".
مێژووی کلیپەکە بۆ ساڵی ٢٠٠٠ دەگەڕێتەوە و لە میانی
ئەڵقەکەشدا هەیفا هاتنی خۆی بۆ ناو گۆڕەپانی گۆرانی ڕاگەیاند، جێگەی باسە دوای ئەوەی
بەشداری لە چەندین نمایشی جلوبەرگ و ڕیکلامدا کرد، بڕیاریدا بچێتە بواری گۆرانی
وتنەوە و یەکەم گۆرانی خۆی بەناوی " أقول أهواك "
لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکردەوە.