ئایا تا ئێستا هەستت کردووە کە لە تەمەنی ڕاستەقینەی
خۆت گەورەتر دەردەکەویت؟ پیربوون پرۆسەیەکی سروشتییە بەڵام لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە
پشتڕاستی دەکەنەوە کە تەمەنی بایۆلۆژی تەنها بە هۆی جیناتەوە دیاری ناکرێت بەڵکو بە
شێوازی ژیانی ڕۆژانەت و ئەو خووە بچووکانەی کە بەدرێژایی ساڵ ئەنجامی دەدەیت.
لە ماڵپەڕی "lebanon24"
بڵاوبووەتەوە، لە دەیەی ڕابردوودا پزیشکان زیاتر ئارەزووی ئەو شتەیان کردووە کە بە
"تەمەن بایۆلۆژی" ناسراوە، کە پێوەرێکە بۆ تەندروستی جەستە و خانەکانی،
کە زۆر دوورە لەو ژمارەیەی لەسەر بەڵگەنامەی لەدایکبوونت هەیە، خۆراک ، چالاکیی جەستەیی
، خەو و باری دەروونی هەموویان نەخشەی تەمەن لەسەر دەموچاو دیاری دەکەن.
لێرەدا پێنج خووی رۆژانە دەخەینەڕوو کە پیربوون
لە خانماندا زیاد دەکەن:
١. وەرزش نەکردن، ناچالاکی و تەمبەڵی دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکان و کەمبوونەوەی
چڕی ئێسک و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە قەڵەوی و شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ.
٢. ئەو خانمانەی بەردەوام دڵەڕاوکێیان هەیە، چونکە
پرۆسەیەکی بایۆلۆژییە کە کاریگەری لەسەر جەستە هەیە و پیربوونی بایۆلۆژی خێراتر دەکات،
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن فشاری دەروونی ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ زیاد دەکات کە هۆرمۆنی
سترێسە، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی خانەکان و پیربوونی پێست.
٣. زوو توڕەبوون هۆرمۆنەکانی فشاری دەروونی وەک
کۆرتیزۆڵ و ئەدرنالین زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی فشاری ئۆکسجینی و تێکچوونی خانەکان
و چرچ و لۆچی و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
٤. ئەو خانمانەی کەمتەرخەمن لە خواردنەوەی ئاو،
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا توانای جەستە بۆ ڕاگرتنی شلەمەنیەکان کەم دەبێتەوە، ئەمەش
مەترسی وشکبوونەوەی جەستە زیاد دەکات و کاریگەری دیار لەسەر پێست و جەستە دروست
دەکات.
٥. کەمخەویی هۆرمۆنەکانی سترێس بەرز دەکاتەوە و
هەستیاری ئەنسۆلین تێکدەدات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات.