دەسەڵاتدارانی ئەرجەنتین بەدوای تابلۆیەکی ئیتاڵی
سەدەی ١٧دا دەگەڕێن، کە وێنەی خانمێکە و بەم دواییە لە لیستی ریکلامی خانووبەرەدا
بینراوە پێش ئەوەی جارێکی دیکە دیار نەمێنێتەوە، پێدەچێت تابلۆکە لە کاتی جەنگی جیهانی
دووەمدا لەلایەن نازییەکانەوە برابێت.
ڕۆژنامەنووسانی هۆڵەندی کە لێکۆڵینەوە لە هونەری
تاڵانکراوی نازییەکان دەکەن، تابلۆکەیان لە ڕیکلامێکی خانووبەرەی ئۆنلاین بۆ ماڵێک
لە مار دێل پلاتا بینیوە، ماڵەکە هی بنەماڵەی فریدریش کادگین بووە کە یاریدەدەرێکی
دارایی پلە باڵای نازییەکان بووە و دوای جەنگ هەڵاتووە بۆ ئەرجەنتین، پاشان وێنەی
تابلۆکە بە خێرایی لە لیستی ریکلمی خانووبەرەدا لابرا دوای ئەوەی دۆزینەوەکە
ئاشکرا بوو.
شارەزایانی هونەر پێیان وایە تابلۆکە لە سەرەتادا
لە بازرگانی هونەری بەناوبانگی هۆڵەندی جاک گۆدستیکەر لە ساڵی ١٩٤٠ دزراوە، بنکەیەکی
زانیاریی دەزگای میراتی هۆڵەندی بەرهەمەکەی بە ونبوو و نەگەڕاوە ناوی بردووە.
دوای ڕاپۆرتەکە، داواکاری گشتی فیدراڵی ئەرجەنتین
فەرمانی هەڵکوتانە سەر خانووەکەی دەرکرد، لە
٢٧ی ئابی ٢٠٢٥ پۆلیس پشکنینی بۆ ماڵەکە کرد بەڵام تابلۆکەیان نەدۆزیەوە، لەبری ئەوە
دەستیان بەسەر چەکی ئاگرین و چاپ و بەڵگەنامەدا گرت بەڵام لە ئێستادا نازاندرێت
تابلۆکە لە کوێیە.
داواکاری گشتی ئاماژەی بەوە کردووە کە کچەکانی
کادگیێن لەژێر لێکۆڵینەوەدان بە تۆمەتی ئەگەری شاردنەوە یان فرۆشتنەوەی تابۆلەکە.