ڕۆبۆتێک بڕوانامەی دکتۆرا وەردەگرێت

PM:01:36:04/08/2025

1040 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆبۆتێک وەک خوێندکارێکی دکتۆرا لە زانکۆیەکی چینی پەسەند دەکرێت.

لە میانەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زیرەکی دەستکرد لە شاری شەنگەهای، بۆ یەکەمجار لە جیهاندا ڕۆبۆتێک لە زانکۆیەک بە فەرمی ناوی تۆمارکرا، کارتی خوێندکار وەردەگرێت و بەشداری وتارەکان دەکات.

ڕۆبۆتێک بە ناوی "Xueba" پەیوەندی کردووە بە پرۆگرامی دکتۆرا لە بواری دراما و خوێندنی فیلمدا، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە ئۆپێرا و ڕۆشنبیری چینی، چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوکردنی پرۆگرامەکە تێزەکەی بنووسێت.

بەپێی هەواڵێکی "South China Morning Post" گەشەپێدەرەکان هیوادارن ڕۆبۆتەکە ئامادەی سەرجەم وانەکان بێت و بە وردی تێبینییەکان وەربگرێت، بەتایبەتی کە ناوەکەی "Xueba" بە زمانی چینی بە واتای "خوێندکاری نایاب" دێت.

ئەم ڕۆبۆتە لەلایەن کۆمپانیای "DroidUp Robotics"بە هاوکاری زانکۆی شەنگەهای بۆ زانست و تەکنەلۆژیا پەرەی پێدراوە، جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ هاوتا مرۆییەکانیدا نییە، بەرزییەکەی ١٧٥ سانتیمەتر و کێشی ٣٠ کیلۆگرامە و لە مرۆڤێکی ئاسایی دەچێت.

هەروەها توانای کارلێککردنی لەگەڵ کەسانی دیکە و دەربڕینی هەستەکانی هەیە، نەک تەنها لەڕێگەی قسەکردنەوە، بەڵکو لەڕێگەی گۆڕانکاری لە دەربڕینی دەموچاویدا، ئەمەش بەهۆی چینێکی تایبەتی سلیکۆنی کە دەموچاوی داپۆشیوە.