لەدوای ئەوەی
زنجیرەیSquid game بینەرێکی
زۆری هەبوو لە تەواوی جیهاندا و ژمارەی بینەرەکانی بەبەردەوامی بەرزدەبێتەوە، لەگەڵ
ئەمانەشدا خواستی خەڵکی بۆ فێربوونی زمانی دراماکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە،
کە بەیەکێک لە گرنگترین سوودەکانی دراماکە بۆ گەلی کۆریا و زمانی کۆری دادەنرێت.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی "سکای نیوز"، خواستی بەکارهێنەرە نوێیەکانی ئاپی بەناوبانگی تایبەت
بە فێربوونی زمان "دولینگۆ" بۆ فێربوونی زمانی کۆری لە بەریتانیا ٪٧٦ زیادی
کردووە و لە ئەمریکاش لە ٪٤٠ زیادی کردوە، ئەمەش تەنها لە دوو هەفتەی رابردوودا.
درامای سکوید گەیم
درامایەکی کۆریای باشورە و یەک وەرز و نۆ ئەڵقەی لێ بڵاوکراوەتەوە تاوەکو ئێستا دەنگدانەوەیەکی
زۆری دروست کردووە و لە ترێندی زۆرترین تەماشاکراوی ٩٠ وڵاتدایە و پێدەچێت ببێتە زۆرترین
بینراو لە جیهاندا.