ڕێکخراوی
تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوە کردووە کە هەست کردن بە تەنیایی دەبێتە هۆی مردن.
لە
ڕاپۆرتێکی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا ئاماژە بەوە کراوە
کە تەنیایی دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی ١٠٠ کەس لە هەر کاتژمێرێکدا لە سەرانسەری جیهاندا.
بەگوێرەی
ڕاپۆرتەکە، لە هەر شەش کەس لە جیهاندا یەکێکیان بەدەست تەنیاییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش
کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و خۆشگوزەرانییان دروست دەکات.
لە
ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، " تەنیایی دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی ١٠٠ کەس لە هەر کاتژمێرێکدا،
واتە زیاتر لە ٨٧١ هەزار حاڵەتی مردن لە ساڵێکدا، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە بەهێزەکان
دەتوانێت ببنە هۆی باشتربوونی تەندروستی و تەمەنێکی درێژتر"
تەنیایی
کاریگەری لەسەر هەموو تەمەنەکان هەیە، بەتایبەتی گەنجان و ئەوانەی لە وڵاتانی کەم
داهات و مامناوەنددا دەژین، لەسەدا ١٧-٢١ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە تەمەنی ١٣-٢٩
ساڵدایە، ڕایانگەیاندووە کە هەست بە تەنیایی دەکەن و زۆرترین ڕێژەی لە نێوان هەرزەکاراندا
تۆمارکراوە.
پەیوەندییە
کۆمەڵایەتییەکان باشەکان یارمەتیدەرن لە پاراستنی تەندروستی، دەتوانن هەوکردن و مەترسی
تووشبوون بە کێشەی تەندروستیی گەورە کەم بکەنەوە، تەندروستی دەروونی بەرەوپێش ببەن،
هەروەها ڕێگری لە مردنی پێشوەختە بکەن لەگەڵ ئەوەشخدا دەتوانن یارمەتی کۆمەڵگاکان
بدەن بۆ ئەوەی تەندروستتر و بەختەوەرتربن.