ئەم ئاماژانە دەریدەخەن هاوسەرەکەت تەنیا خۆی خۆشدەوێت

PM:01:08:07/06/2025

29616 جار خوێندراوەتەوە

مرۆڤی خۆپەرست بۆ ژیانی دەوروبەری بێزارکەر دەبێت بەتایبەت ئەگەر هاوبەشی ژیان بێت، هاوسەرگیری لەسەر بنەمای هاوبەشی و یەکتر بەخشین و هەوڵدان و قوربانیدان لە پێناوی خێزاندا دامەزراوە، بۆیە ژیان لەگەڵ هاسەرێکی خۆپەرستدا وەک کارەساتێک دەبینرێت.

ماڵپەڕی لوبان ٢٤، شەش ئاماژەی ئاشکراکردووە کە دەریدەخات هاوسەرەکەت خۆویستە، کە ئەمانەن:

١.هاوسەری خۆپەرست تاکە کەسە کە بڕیار دەدات:

هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندییه‌كی هاوبه‌شییه‌، ئه‌م هاوبه‌شییه‌ش پێویستی به‌ بڕیاردان به‌رده‌وام هه‌یه‌، هه‌ندێكیان بڕیاری گه‌وره‌ن وه‌ك گواستنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ یان هه‌ڵبژاردنی قوتابخانه‌ی منداڵان، هه‌ندێكیشیان بڕیاری ساده‌ن وه‌ك هه‌ڵبژاردنی شوێنی پشوو ، ئەگەر بڕیاره‌كان سادە یان گرنگ بن، بەشداریکردن لە بڕیاردان شێوازێکی تەندروستە لە پەیوەندییەکاندا.

٢.هاوسەری خۆپەرست دان بە هەڵەدا نانێت:

هاوسەری خۆپەرست بەردەوام هەست بە شایستەیی دەکات، بۆیە بە هیچ شێوەیەک خۆی بە هەڵە نابینێت، هەروەها رەتیدەکاتەوە داوای لێبوردن بکات گرنگ نییە چی بەسەر کەسەکەی تردا دێت.

٣.هاوسەری خۆپەرست وا دەکات ژیان بە دەوری خۆیدا بسوڕێتەوە:

گرنگترین ئامانجی هاوسەری خۆپەرست تێرکردنی خۆی و تێرکردنی پێداویستییەکانە، بۆیە ژیان دەکاتە سەنتەری خۆی و بۆئەوەی بە ئامانج و ئارەزووەکانی خۆی دەگات، تەنیا بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆی دەپارێزێت، بەبێ ئەوەی هەستی هاوبەشی ژیانی لەبەرچاو بگرێت.

٤.هاسەری خۆپەرست وا دەکات هەست بە فشار بکەیت:

یەکێک لە گرنگترین فێڵەکانی هاوسەری خۆپەرست ئەوەیە کە بە شێوەیەکی شاراوە فشارت لەسەر دروست دەکات بۆ ئەوەی تەواوی وزەت ئاڕاستە بکەیت بۆ ئەوەی هەوڵی تێرکردنی بدەیت و پێداویستیەکانی دابین بکەیت، بۆیە ژیان لەگەڵ کەسێکی خۆپەرست وا دەکات بەردەوام هەست بە فشار بکەیت.

٥.هاوسەری خۆپەرست تەنیا ئامانجی تێرکردنی ئارەزووەکانی خۆیەتی:

مرۆڤی خۆپەرست لە هەموو شتێکدا خۆپەرستە، تەنانەت لە شتەکانی وەک پەیوەندی نێوان هاوسەرێیتەتیدا، چونکە ئەو پەیوەندییە بۆ هاوسەرێکی خۆپەرست تەنها بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانییەتی، بەبێ ئەوەی گرنگی بە پێداویستییەکانی خێزانەکەی بدات.

٦.هاوسەری خۆپەرست زۆر توڕە دەبێت:

هاوسەری خۆپەرست پشت بە تەكنیكی توڕەیی لەڕادەبەدەر دەبەستێت بەرامبەر خێزانەکەی، ژنیش هەست دەكات كە بەردەوام لە مەترسیدایە و لە ئەگەری دابین نەكردنی پێداویستییەكانی مێردەكەی یان ناڕەزایی دەرنەبڕێت بەرامبەر خۆپەرستییەكەی، كاردانەوەكەی جێگەی دەستخۆشی نابێت، کە دەبێتە هۆی ئەوەی سەلامەتی بە باشتر بزانێت و ملکەچی خۆپەرستییەکەی هاوسەرەکەی بێت بۆ ئەوەی زیانی پێنەگات.