ئەم نیشانانە ئاگادارت دەکەنەوە لەوەی دەبێت کێشت داببەزێنیت

PM:01:04:07/06/2025

10848 جار خوێندراوەتەوە

زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی هۆکاری گه‌لێک نه‌خۆشی و کێشه‌ی ته‌ندروستی درێژخایه‌ن و ترسناکه‌ ؛ به‌ڵام بوونی هه‌ندێک نیشانه‌ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ به‌ خێرایی کێشت دابه‌زێنێت و چیتر پشتگوێنه‌خرێت.

د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەییپسپۆڕی زانستی خوراک ئاماژەی بە کۆمەڵێك نیشانە کردووە کە ئاگاداری دەکەنەوە لەوەی دەبێت کێشت داببەزێنیت، بریتین لەمانە:

ماندوو بوون و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی دوای که‌مترین جووڵه‌ و چالاکی ڕۆژانه‌ ؛ وه‌کڕویشتن به‌ پێ یان سه‌رکه‌وتن به‌ قادرمه‌دا.

۲. ته‌سک بوونه‌وه‌ی جل و به‌رگ ؛ ئه‌گه‌ر جله‌کانت چیتر به‌ به‌رت نه‌بوو به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی که‌مه‌ر مانای ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند کیلۆیه‌ک چه‌وری له‌ ناوچه‌ی ورگ کۆبۆته‌وه.

۳. تووشبوون به‌ هه‌ندێک نه‌خۆشی وه‌ک : نه‌خۆشی شه‌کره‌ ، به‌رزی فشاری خوێن ، نه‌خۆشیه‌کان دڵ ، به‌رزی کولیستڕۆڵ و چه‌وریه‌کان ، لاوازی سێکسی.

٤. پرخه‌پرخ کردن له‌ کاتی نوستن.

٥. ئازاری ئه‌ژنۆ و پێ و پشت و ئاوسانی قاچ و پێ.

٦. هه‌ست کردن به‌ برسیه‌تی به‌رده‌وام و تێر نه‌بوون.

۷. گۆشه‌گیری و خه‌مۆکی و حه‌زکردن به‌ ته‌نیایی و نه‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌.

۸. تێک چوونی خه‌و ؛ که‌م خه‌ویی یان خه‌وڵوایی به‌رده‌وام و زۆر نوستن.