کۆمپانیای ئەپۆلۆگۆ
کە لقێکی کۆمپانیای بایدوی چینییە، ڕێککەوتنی لەگەڵ وەزارەتی ڕێگاوبان و گواستنەوە
لە دوبەی واژۆکرد بۆ دەستپێکردنی خزمەتگوزاری تەکسی بێ شۆفێر واتا تەکسی ڕۆبۆتی لە
شارەکەدا.
ئەم داهێنانە نوێنەرایەتی
هەنگاوێکی گرنگ دەکات لە فراوانبوونی جیهانی ئەپۆلۆگۆدا، چونکە دوبەی دەبێتە یەکەم
بازاڕی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی چین و هۆنگ کۆنگ کە بەشدار دەبێت.
لە قۆناغی یەکەمی
پڕۆژەکەدا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ نزیکەی ١٠٠ تەکسی ڕۆبۆتی ئەپۆلۆگۆ RT6 لە دوبەی جێگیر دەکرێت.
ئەم ئۆتۆمبێلانە
بۆ دابینکردنی جووڵەی سەلامەت و کارا بەبێ شۆفێر دیزاین کراون، بە سیستەمی زۆر
متمانەپێکراو و زانستی ئامادەکراون.
جێگەی باسە
پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٨ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلەکە فراوانتر بێت بۆ لانیکەم هەزار
ئۆتۆمبێل، رەنگە تا ساڵی ٢٠٣٠، ٢٥% ی گواستنەوەکان ببن بە تەکسی ڕۆبۆتی.